
لە چوارچێوەی خۆپێشاندانی قوتابیانی کوردستان پەکەکە کۆمەڵێ چەکداری گێرەشێوەنی خۆی خزاندووەتە ناو خۆپێشاندەرانەوە پشێوی دەنێنەوە، فەرمانگەکان دەسوتێنن تەقە دەکەن.
کاروان شاکری، چاودێری سیاسی دەڵێ: نابێت چیتر ڕێگە بدرێت پەکەکە بە ئارەزووی خۆی تەڕاتێن بەناو کوردستاندا بکات و پشێوی بنێتەوە.
دەشڵێ: ئاشکرا بووە پەکەکە خەڵکی خۆی خزاندووەتە ناو قوتابیان و دەستیان کردووە بە پشێوی و کاری خەراپە، چەکیان لە سنوری ڕانیە دابەشکردووە.
چاودێرانی پێیان وایە پەکەکە تەنها ئامانجی نانەوەی پشێوییە لە ئێستەشدا سود لە کۆمەڵێ، سیاسی شکاو دەبینێت دەستیان کردووە بە لاڕێدابردنی خۆپێشاندانی قوتابیان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە