
حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی تایبەت بە چەکی کیمیایی لە پەرێزگای هەڵەبجە بنیات ناوە، دەیان کارمەند و پزیشکی بۆ دامەزراندووە.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی سودی لێنبینن و بوەتە شوێنی نەشتەگەری زۆر ناعەدالییەتی تێدایە.
عەبدولقادر دەڵێ: داوا دەکەین نەخۆشخانەی کیمیاباران تایبەت بکرێتەوە بەنەخۆشانی بەرکەوتوی چەکی کیمیایی، یان ناوی نەخۆشخانەکە بگۆڕدرێت چونکە بەرکەوتی چەکی کیمیایی سودی لێ نابینن.