نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: عێراق توانا و شارەزایی باشی هه‌یه‌ و ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به‌خۆی ببه‌ستێت

مه‌سرور بارزانی: عێراق توانا و شارەزایی باشی هه‌یه‌ و ده‌توانێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به‌خۆی ببه‌ستێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە ڕێگەی سوود وەگرتن لە توانا بەردەستەکانی هەردوولادا.

وەزیری کارەبای عێراق، ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە لە هەرێمی کوردستاندا بەدەستهاتوون لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا و بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵەگانی نەوت دەسووتێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، کە دەکرێ لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیشدا سوودیان لێ وەربگیرێت.

سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری وزە کردەوە، بە جۆرێک کە سوود لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنانی وزە وەربگیرێت. دووپاتیشی کردەوە کە لە عێراق، توانا و شارەزایی و سەرچاوەی باش ھەن کە ئەگەر بە باشی سوودیان لێ وەربگیرێت، عێراق دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، پشت بەخۆی ببەستێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *