نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر ئەو کافتریایە داخرا کە سرودى بەعسى لێدابوو

لە هەولێر ئەو کافتریایە داخرا کە سرودى بەعسى لێدابوو

لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەى پارێزگارى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى بڵاوبونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى رژێمى بەعس بەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.

دەشڵێت: هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و روبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *