
“محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌مڕۆ له سلێمانی بووه و كۆبوونه‌وه‌شی هه‌بووه و ته‌ندروستییەکەیشی زۆر باشه، سەبارەت بە هێشتنه‌وه‌ی ریشیشەوە، زۆرجاری دیکەیش ریشی هێشتووەتەوە و لای نەبردووە و به‌و شێوه‌یه ده‌رکەوتووە، ره‌نگه ئه‌مه حه‌ز و ویستی خۆی بێت، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا په‌تای هەڵامه‌تی گرت، به‌ڵام ته‌ندروستی زۆر باشه”.
تەنیا دوێنێ بۆ پێنج پرسه رۆیشتووە و سەرەخۆشیی له خانه‌واده‌كیان کردووە، رۆژانه‌ش لە به‌سه‌ركردنه‌وه و پرسه و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان به‌رده‌وامه، جیاله‌وه‌ش، رۆژانه له گوڵه‌خانه خه‌ریكی باخه‌كه‌یه‌تی، ئێستا وه‌رزی هه‌ناره و رۆژانه خۆی خواردنه‌كانی لەناو باخەکەی له سه‌وزه و میوه و خۆراكی رۆژانە و برنج و پێداویستییه‌كانه‌وه دابین ده‌كات و رۆژانه ئه‌وه‌ی پێویستیش بێت بۆ ماڵەوە، لەگەڵ خۆی ده‌یهینێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاند: کاکە حەمە رۆژانه سه‌ردان و میوانێكی زۆری هه‌یه، له‌ناو خانووه‌كه‌یشی مۆزه‌خانه و شوێنی تایبه‌تی و ئه‌رشیفی خۆی هه‌یه و میوانه‌كان ده‌یبینن