مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەکاتی بەشداری لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست لە دهۆک له باره‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كۆچبه‌ران و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی عێراق و سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه قسه‌ی كرد.
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: به‌غدا بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد و هیچ كاتێكیش له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بوودجه‌ی عێراقمان وه‌رنه‌گرتووه .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمان بووه مووچه‌مان دابینكردووه .
گوتیشی: خه‌ڵكی ئاسیا و به‌نگلادیش و لوبنان و ئه‌فریقیا هاتوونه‌ته هه‌رێم بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار ، زیاتر له 1000 هه‌زارهه‌لی كارمان ره‌خساندووه ، هه‌وڵیشمانداوه ده‌رفه‌تی كاری زیاتر دابین بكه‌ین.
گوتیشی: توانیومانه له كاته سه‌خته‌كاندا بمێنینه‌وه و گه‌شه بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان توانایه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: حكوومه‌ت ژیانێكی شایسته تر بۆ هاولاتیان دابین ده‌كات ، قه‌یرانی دارایی خه‌تای حكوومه‌تی هه‌رێم نیه.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: وه به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ین . ده‌مانه‌وێت بازارێك بۆ كاڵاكانی هه‌رێم بدۆزینه‌وه و هه‌نارده بكه‌ین ، ده‌مانه‌وێت زۆرترین كۆمپانیا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌هه‌رێم وه به‌رهێنان بكه‌ن.
له باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌وروپا ، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: پرسی كۆچبه‌ران كراوه‌ته هۆكارێك بۆ فشار خستنه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم ، نیگه‌رانین له دۆخی منداڵانی كۆچبه‌ران له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌وروپا ، كۆچبه‌ران له ژێر فشار هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ نه‌هیشتووه ، پاراستنی سه‌رو ماڵی كۆچبه‌ران بۆ ئێمه جێگای بایه‌خه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: كۆچبه‌رانی كورد به‌شیوه‌یه‌كی یاسایی چوونه‌ته بێلا رووسیا ، په‌یوه‌ندیمان كردووه به‌ووڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بگه‌رێننه‌وه ، هه‌ندێك گرووپی مافیایی ده‌ستیان هه‌یه له‌دروست كردنی قه‌یرانی كۆچبه‌ران
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان سه‌قامگیری هه‌بێت ، كوردستان شوێنێكی ئارامه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره له هه‌رێم هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانی سووریاوه رایگه‌یاند:
به‌شێكی كه‌می ئاواره‌كانی سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ، پێمان خۆشه گفتوگۆی ئاشتیانه هه‌بێت له‌نێوان هه‌موو لایه‌كدا له‌سووریادا ، ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌هێز كردنی ئاشتی له سووریا.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: پێویسته عێراق بگه‌رێته‌وه سه‌ر بارودۆخه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی ، چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین ، پالپشتی هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی ناكه‌ین له رۆژهه‌ڵات. .
هه‌روه‌ها گوتیشی: كێشه‌ی ریشه‌یی له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه له‌عێراق كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه ، عێراق شوناسێكی نیشتیمانی نییه ، ده‌مانه‌وێ له گه‌ڵ عێراق به ئاشتیانه بژین ، عێراق به‌بێ ڕه‌چاوكردنی خواستی پێكهاته‌كانی دروست كراوه ، عێراق هێشتا پێویستی به هاوكاریكردن هه‌یه .
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …