نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بریتانیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی كۆچبه‌ران داوا له‌ روسیا ده‌كات فشار له‌ بلاڕوسیا بكات

بریتانیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی كۆچبه‌ران داوا له‌ روسیا ده‌كات فشار له‌ بلاڕوسیا بكات

لیز ترۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاند، ڕوسیا ده‌بێت فشار بخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی كۆچبه‌ران له‌ سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا. 

لیز ترۆس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕوسیا به‌ ڕونی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوه‌، ده‌بێت فشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی كۆچبه‌ران و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ره‌خنه‌شی له‌مینسك گرت و به‌هه‌ڵكشانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان تۆمه‌تباری كرد و وتی، “ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستكردنی قه‌یرانه‌كه‌ و تێكچونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، “وڵاته‌كه‌ی شان به‌ شان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و هێزه‌كانیشیان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵندا ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی سنور له‌گه‌ڵ بیلاڕوسیا.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *