نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەشت قۆڵەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە چیای حەمرین دەستیپێکرد

لە هەشت قۆڵەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە چیای حەمرین دەستیپێکرد

ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستیپێکرد.

بەپێی رایگەیەندراوێك هێزه‌ عێراقییه‌كان لە هەشت میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووەو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە داببین کراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.

سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *