نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پڕۆژەی بە بازاڕكردنی جیهانی هەناری هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

پڕۆژەی بە بازاڕكردنی جیهانی هەناری هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

هەڵەبجە خاوەنی ساڵانە هەزاران تۆن هەناری کوالیتی بەرزە، ڕێکخراوێکی هەنگاری و ناوخۆیی دەیانەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە لەسەر ئەوە کار بکەن کە هەناری هەڵەبجە ببرێتە بازاڕەکانی جیهان و بەپیشەسازی بکرێت.
جەوهەر عەزیز، ڕێکخەری کۆنفرانسی بەبازاڕکردنی هەناری هەڵەبجە، ڕاگەیاند: “کۆنفرانسی بەبازاڕکردنی هەناری هەڵەبجە کارێکی هاوبەشی ڕێکخراوی هەڵوێست و ڕێکخراوێکی هەنگارییە، ئێستا هەنار بووەتە ناسنامەیەکی دیکە بۆ شاری هەڵەبجەیە”.
جەوهەر عەزیز گوتیشی: “هەڵەبجە خاوەنی هەناری زۆر باش و دەرەجە یەکە، بەڵام گرفتی بەبازاڕکردنمان هەیە، بۆیە دەمانەوێت لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی هەناری هەڵەبجەدا کار بکەین، پڕۆژەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بووە و لەو ماوەیەدا چەندین ڕاهێنان و چالاکی لەسەر بەرهەمهێنانی زانستیی هەنار بۆ باخدارانی هەنار کراوە.”
ئەوەشی ئاشکرا کرد: “توێژینەوەیەک کراوە کە 100 جووتیاری باخداری هەنار تێیدا بەشدار بوون و لەسەر ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەمیان دواون و لە کۆنفڕانسی ئەمڕۆشماندا کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی هەنار، بە ئاماددەبوونی چەندین سەرمایەدار چەندین توێژینەوە دەخرێتە ڕوو.”
جەوهەر عەزیز ڕوونیشی کردەوە: ”ئامانجمانە هەناری هەڵەبجە بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بچێت و بڕواتە چوارچێوەی پیشەسازییەوە و پشتگوێ نەخرێت و گرنگی بە بەرهەمی هەناری هەڵەبجە بدرێت، چاوەڕێش دەکەین پڕۆژەیەکی گەورەی بەبازاڕکردنی هەنار بڕواتە بواری کارەوە.”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *