نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی.. ڕێکارەکانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی زاخۆ دەستی پێکرد

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی.. ڕێکارەکانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی زاخۆ دەستی پێکرد

لەم بارەیەوە د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفراسێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیار درا بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان لە زاخۆ بکرێتەوە و ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەین، بەڕێوەبەرەکەی دانراوە و شوێن و فەرمانبەریشی بۆ دیاری دەکرێت”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: زاخۆ ناوچەیەکی زۆر باشە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا و دەرفەتی زۆر باشی وەبەرهێنانی تێدایە.

د. محەمەد شوکری ڕوونی کردەوە کە بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ماستەرپلانی زاخۆ بگۆڕێت و خەریتەی وەبەرهێنان دابنرێت و زەوی و شوێنی تایبەت بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان بکرێت و پرۆفایلی تایبەتی وەبەرهێنانی زاخۆ دەستنیشان بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگترین دەرفەتی کار کە لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت، دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی ئازادی زاخۆیە کە قازانجی بۆ هەموو کوردستان دەبێت و هەلی باشی کار دەڕەخسێنێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *