نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە نەرویجەوە پێداویستی پزیشکی و کورسی خاوەنپێداویستی تایبەت دەگاتە هەڵەبجە

لە نەرویجەوە پێداویستی پزیشکی و کورسی خاوەنپێداویستی تایبەت دەگاتە هەڵەبجە

لە نەرویجەوە پێداویستی پزیشکی و کورسی خاوەنپێداویستی تایبەت دەگاتە هەڵەبجە

ڕێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە و ڕێکخراوی مەینی نەرویجی، سەدان کورسیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بڕێکی زۆر پێداویستیی پزیشکییان پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە کرد.

ئیقبال غەفار، سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: “بە هاوکاریی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی، زیاتر لە 350 ئامێری چارەسەری سرووشتیمان پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە کردووە”.

غەفار ڕوونیشی کردەوە: “ڕێژەیەکی زۆر دەرمانمان هێناوە لەگەڵ 200 سەماعە بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کێشەی بیستنیان هەیە”.

ناوبراو زیاتر گوتی: “ئەو ئامێرانەی بۆ چارەسەری سروشتی پێشکەشمان کردوون، لە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە بوونیان نەبووە، بەهیواشین بتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە بیانییەکاندا کاری باشتر بکەین”.

دەشڵێ: “هەر کورسییەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستیی (شەلەل دەماغ) نرخی لە بازاڕدا 300 هەزار دینارە، ئامێرەکان فول کوالیتین و بێ بەرامبەر دەدرێت بەو نەخۆشانەی پێویستیانە”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *