نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری تەندروستی هۆشداری دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەران

وەزیری تەندروستی هۆشداری دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەران

تاوەکو 1ی مانگی 12 دەبێت مامۆستایانی بەڕێز ڤاکسینیان وەرگرتبێت ئەگەرنا دەبێت هەفتانە پشکنینی PCRی کۆرۆنا بکەن

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ پێشنیارێک نیە بۆ داخستنی خوێندنگەکان و دەمێک نیە کە لەگەڵ پارێزگارەکان و لیژنەی باڵای کۆرۆنا تاوتوێ رێکارەکانی کۆرۆنایان کردوە، تاوەکو 1ی مانگی 12 دەبێت مامۆستایانی ڤاکسینیان وەرگرتبێت، ئەگەرنا دەبێت هەفتانە پشکنینی PCRی کۆرۆنا بکەن، فەرمانبەرانیش تا 1-1-2022 مۆڵەتیان هەیە، بۆیە لە ئێستاوە هەمو مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکەنەوە کە بچن سەردانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ نە‌خۆشخانە‌ی جە‌مالی حاجی عە‌لی کردەوە و لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، “ئەم پڕۆژەیە ژێرخانی چارەسەرکردن دەباتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوتر، چونکە دەتوانم بڵێم نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستیان بە نەشتەرگەری نابێت لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و نەخۆشەکان پێشتر دەبو چەند مانگێک لە نۆرەدابن، بەڵام بە کردنەوەی ئەم چوار هۆڵەی نەشتەرگەری پاڵپشتییەکی زۆرباش دەبێت”. 

لەبارەی دۆخی کۆرۆناو بەردەوامبونی پڕۆسەی خوێندن، ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ پێشنیارێک نیە بۆ داخستنی خوێندنگەکان و دەمێک نیە کە لەگەڵ پارێزگارەکان و لیژنەی باڵای کۆرۆنا تاوتوێ رێکارەکانی کۆرۆنامان کردوە، تاوەکو 1ی مانگی 12 دەبێت مامۆستایانی بەڕێز ڤاکسینیان وەرگرتبێت ئەگەرنا دەبێت هەفتانە پشکنینی PCRی کۆرۆنا بکەن، فەرمانبەرانیش تا 1-1-2022 مۆڵەتە، بۆیە لە ئێستاوە هەمو مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکەینەوە کە بچن سەردانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن، لە دوێنێشەویشەوە 45 تیمی گەڕۆک بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان دەست بکاربون”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *