نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / مستەفا كازمی:ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەم ناسراونەتەوە

مستەفا كازمی:ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەم ناسراونەتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، “ئەوانەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر ماڵەکەم دەیانناسینەوە و دەستگیریان دەکەین”.

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە کە چەند پەیامێکی کازمی لەخۆی گرتبوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، درەنگانی دوێنێ شەو ماڵەکەی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کراوەتەسەر و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوزەندی کردووە.

ئەوەشی خستوتەڕوو، وڵات دووچاری چەند ئاڵەنگارییەک بوەتەوە و توانیومانە ئەو جۆرە هەوڵانە پوچەك بکەنەوە و قەیرانی ئابووری و تەندروستی و داڕمانی نرخی نەوت تێبپەڕێنن.

باسی لەوەشکردووە، ”توانیومانە داواکاری گەل و مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەجێ بگەیەنین”.

مستەفا کازمی، راشیگەیاند: عیراق لە پەلکێشکردنی شەڕی هەرێمی رزگاربکەن و وڵات لە دۆخێکی ئارامدایە.

دەشڵێت، ”ئەوانەی کە تاوانەکەی دوێنیان ئەنجامداوە دەستگیریان دەک درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عیراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا”.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *