نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی:لەسەر داوای منداڵێك بەردی بناغەی قوتابخانەی گەڕەكی كۆری دادەنێن

مەسرور بارزانی:لەسەر داوای منداڵێك بەردی بناغەی قوتابخانەی گەڕەكی كۆری دادەنێن

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری دانا، كه‌ به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌ك قوتابخانه‌كه‌ بنیات ده‌نرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی گوندی كۆری له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ساتی به‌هاناوه‌چوونی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌و پڕۆژه‌یه‌، مندالێك له‌بری ئه‌وه‌ی داوای هاوكارییه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات، داوای درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كرد، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێی دا و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
گوندی کۆری پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە هەولێر و لە زیاتر لە 3 هه‌زار ماڵ پێکدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاو زیانێکی زۆری بەرکەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریدا ماڵە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکاتەوە و خزمه‌تگوزاری زیاتریش به‌ پڕۆژه‌كه‌ بگه‌یه‌نێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *