مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری دانا، كه به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌ك قوتابخانه‌كه بنیات ده‌نرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی گوندی كۆری له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌ساتی به‌هاناوه‌چوونی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌و پڕۆژه‌یه، مندالێك له‌بری ئه‌وه‌ی داوای هاوكارییه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات، داوای درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كرد، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێی دا و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
گوندی کۆری پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە هەولێر و لە زیاتر لە 3 هه‌زار ماڵ پێکدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاو زیانێکی زۆری بەرکەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریدا ماڵە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکاتەوە و خزمه‌تگوزاری زیاتریش به پڕۆژه‌كه بگه‌یه‌نێت.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …