نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوسینگەی سەرۆكی حكوومەت وڵامێكی توندی عەتا سەراوی دەداتەوە

نوسینگەی سەرۆكی حكوومەت وڵامێكی توندی عەتا سەراوی دەداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی لێدوانێكی عەتاوی سەراوی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بڵاوكردەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە “کەسێک بەناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بەشێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە”.
ڕوونكردنەوەكە دەشڵێ “هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لەمەوبەر بە ئاشکرا ڕای گەیاند کە لەلایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێ کراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخواردانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لەبیر خەڵک بباتەوە”.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت دووپاتی كردووەتەوە “لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *