
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگدرا لەسەر ئەوەی ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوام لەگەڵ ناردنی سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووی زیان لێکەوتوەکانی لافاوەکەی هەولێر.
جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ:”دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (٢٠٠) ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
جوتیار عادل دەشڵێت،حکومەتی عێراق لەسەر داوای حکومەتی هەرێم(3) مليار دينار بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.تەرخانکرد.