نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەرانیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەرانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەرانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/11/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد و لە دیدارێکدا سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو، ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.

هەروەها لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و گرنگیی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *