نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ولێر .. خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیر كرا

هه‌ولێر .. خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیر كرا

خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركراوه‌، به‌ تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه‌ و به‌هانانه‌چوونی دانیشتووانه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشی وه‌رگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له‌ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌ كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به‌ دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌.

زیاتر له‌ 200 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ شاری زێڕین له‌ پارێزگای هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *