
سه‌رۆكى فراكسیۆنى میلله‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئەو کارەی شاسوار کردی هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییانە، دەشڵێت، موزایەدەکردن بەسەر هاووڵاتییانەوە دەکات.
ئازاد ئه‌كره‌م، سه‌رۆكى لیستى میلله‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند، شاسوار عه‌بدولواحید كاتێك گوتى به‌نزین هاورده ده‌كه‌ین و به نرخى هه‌رزان له بازاڕ ده‌یده‌ینه‌وه به شۆفێران، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و كاره بكات دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت به‌ده‌میه‌وه ڕۆشت و بڕیارى پێدانى مۆڵه‌تى پێدا.
ئه‌وه‌شى گوت، “مادام شاسوار به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ نه‌كرد و ئاماده‌نه‌بوو به‌نزین به‌و نرخه هاورده بكات، كه‌واته كه‌سێكى موزایهدهچى، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكردایه ئه‌و خزمه‌تێكى ده‌كرد به‌ڵام به كشانه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت ڕاستگۆ نییه، ئه‌مڕۆ موزایه‌ده زۆر بووه و كردار كه‌مبووه‌ته‌وه”.
سه‌رۆكى لیستى میلله‌ت گوتى، “له په‌رله‌مانیش پێویسته سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان پێش هه‌ر دانیشتنێكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌ى بكات و ئه‌وه‌ى گرنگ بێ له ڕێگه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنهكهوه پێش بكرێت له پڕۆژه یاسا و پێشنیار، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانیش بووه‌ته جێگه‌ى شه‌ڕه قسه، كه‌سانێك كاریان بووه‌ته موزایه‌ده، ده‌یانه‌وێت خۆیان وانیشان بده‌ن كه له‌گه‌ڵ میلله‌تن، به‌ڵام كاتێك كامێراى هۆڵى په‌رله‌مان ده‌كوژێته‌وه بێده‌نگ داده‌نیشن و قسه ناكه‌ن.”