سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى گۆڕانكارى له چه‌ندان پۆستى حزبى ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت، گۆڕانكارییه‌كان به‌رپرسى لقه‌كان ناگرێته‌وه.
عارف ته‌یفوور، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى/ هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، دیراسه‌ى گۆڕانكارى له پۆسته حزبییه‌كانى پارتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى پێویست بكات گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت و كه‌سى تر ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها گوتى، گۆڕانكارییه‌كان له ئاستى كارگێڕى ناوچه و كاگێڕى لق و به‌رپرسى ناوچه و به‌شه‌كانى خواره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وانه كێشه‌یان هه‌یه و گۆڕانكارییان تێدا ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌وانه دواى لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستى كرد ئه‌وانیش ده‌گۆڕدرێن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى باسى له‌وه كرد، ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رپرسى لقه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ناگرێته‌وه.