
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، له چاكسازیكردن سه‌ركه‌وتوو بووین و توانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئالنگارییانه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی ده‌سه‌ڵاتی كابینه‌ی نۆیه‌م هاتنه ئاراوه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گوتانه‌ی له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك هاتوون، كه له دیداری میری ئاراسته‌ی كران، كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا، گوتی: كاتێك ئێمه ئه‌ركی ئه‌و كابینه‌یه‌مان له‌ئه‌ستۆ گرت، رامانگه‌یاند كه چاكسازی ده‌كه‌ین، كاتێكیش ئۆفیسم وه‌رگرت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئالنگاری بووینه‌وه، له‌وانه‌ش: بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی و بزنس، وێڕای بوونی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش، ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وام بووین، هه‌رچه‌ند كارێكی ئاسان نه‌بوو.

مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه له چاكسازیكردن توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین و نه‌ك ته‌نها ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، به‌ڵكو توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك ئێمه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تمان وه‌رگرت، به ملیۆنان دۆلار قه‌رزمان له‌سه‌ر بوون، كۆڤید-19 سه‌ریهه‌ڵدا، قه‌یرانێكی ئابووری خراپ هاته ئاراوه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه، پێشتریش گرفته‌كانی وه‌ك شه‌ڕی داعش و هاتنی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم، له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببوون و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م مانه‌وه، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره بوو و ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شانی ئێمه دانا.

ئاشكراشیكرد، ته‌نها له ساڵی 2020 مووچه‌ی 6 مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درا، دواتر به‌غدا بڕی 383 ملیۆن دۆلاری كه وه‌ك به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، خه‌رج كرد، پاره‌ی 6 مانگه‌كه‌ش كه حه‌رج نه‌كرا، بڕه‌كه‌ی بریتی بوو له 2 ملیار و 298 ملیۆن دۆلار.

هه‌وره‌ها مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، توانیمان له‌ڕێگه‌ی چاکسازییه‌وه داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین و خەرجیمان کەمکردەوە و ئابووری هه‌رێمی كورستانمان باشتر كرد و توانیمان هەموو مانگێك مووچەی فه‌رمانبه‌ران دابین بکەین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كانمان به‌رده‌وامین و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تا ئیستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی ئابووریمان جێبه‌جێ كردووه.

سه‌باره‌ت به كه‌رتی كاره‌باش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، توانیومانه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بكه‌ینه‌وه و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش به هاووڵاتییان زیاد بكه‌ین.

له‌باره‌ی ساغكردنه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانیش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، گرنگیمان به‌و كه‌رته داوه و ئێستا سایلۆکانی کوردستان دەتوانن ساڵانه 585 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرن و حكومه‌ت چه‌ندین ژێرخانی به‌هێزی بۆ خۆراك جێبه‌جێكردووه و گوتیشی: ده‌مانه‌وێت دەمانەوێت هانی جوتیاران بدەین بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە سەردانەکانم بۆ دەرەوە کارمان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمە ناوخۆییەکانان کردووە و روو له جوتیاران جه‌ختی كرده‌وه، نابێت جوتیارانمان ترسیان له بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان هەبێت، چونكه کاردەکەین بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.

هه‌روه‌ها گوتی: 147 پرۆژە لە کابینەی نۆیەم بە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كاندا جێبەجێکراون، رەزامەندی بە 714 پرۆژەی کەرتی تایبەت دراوە، 1100 کیلۆمەتر شەقام قیرتاو کراون، 154 پرۆژەی جیاواز لە شارەوانییەکان جیبەجێکراون، کار بۆ تەواوکردنی 21 بەنداو دەکەین، كه دروستكردنیان پێویستی به 32 ملیار دیناره.

مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه رۆشنایی خسته‌وه سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان و گوتی: گەندەڵی بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بە پێداگیرییەوە کار بۆ لە رەگەوە دەرهێنانی گەندەڵی دەکەم.
تایبه‌ت به كه‌رتی وزه‌ش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی: پلانمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هەوڵ دەدەین زۆرینەی داهاتی سامانە سروشتییەکان بۆ خزمەتی خەڵك بەکاربهێنین، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی پێترۆکیماوییەکان و بەگوێرەی یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ سامانە سروشتییەکان دەکەین.

له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و رێكخراوی داعش به دیاریكراوی، مه‌سرور بارزانی گوتی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی سەرەکییە بۆسەر ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە به گشتی و داعش لێکەوتە و بەرهمهاتووی دۆخێکی خراپە و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، نادادپەروەی و نایەکسانی و هەژاری داعشیان دروستکردووە، به‌ڵام وه‌ك پێداگیری له‌سه‌ر كرد، کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لیوا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه دروست ده‌كرێن و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی دەدەین.

سه‌باره‌ت به ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له ناوچه‌كه، مه‌سرور بارزانی گوتی: هەموو کات دەمانەوێت هۆکاری چارەسەری بین و بەشێك بین لە چارەسەری و نامانەوێت ببینە بەشێك لە کێشەکانی ئەمه‌ریکا و ئێران، هه‌مدیسان پێویستە لایەنە ناکۆکەکانیش رێز لە سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و حكومه‌تی عێراقیش ئه‌ركی خۆی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات و رێگه له هێرشی میلیشیاكان بگرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە هاوکاری هاوپەیمانانه و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشـمان لەگەڵ دراوسێکانمان بە ئێرانیشەوە هەبێت و وه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر حیسابی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران نییە.

له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی ناو هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ش، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرایكرد، پێشکەوتنی باش لە چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە بەدیهاتوون و هەموو هێزەکان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەکەینەوە.
گوتیشی: حکومەت دەیەوێت دوور بێت لە کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکان، دەمانەوێت وەك حکومەت کار بکەین و نەبینە بەشێك لە ناکۆکییە سیاسییەکان.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق و باڵانسی پارتی له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، مه‌سرور بارزانی گوتی: لە هەڵبژاردنەکان خەڵك پارتیی خەڵات کرد، چونكه پارتی لە ریزی پێشەوەی خزمەتکردن و بەرگریکردن بووە لە خەڵك و سازشی لەسەر بنەما و پرنسیپە نەتەوەییەکان نەکردووە و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دەنگی پارتی لە ناوچەی ئاوارەکان پاداشتکردنی پێشوازی پارتییە لە ئاوارەکان.

سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا و ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی په‌كه‌كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، ئێمه پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا فرەڕەهەند و فراوانن و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئه‌و وڵاته بەسوود بووە بۆ هەردوولا.

گوتیشی: پەکەکە دەیانەوێت ببنە بەدیلی دامەزاوە دەستوورییەکان بە زۆر خۆی بەسەر خەڵکی هەندێك ناوچەدا بسەپێنێت، كه بەهۆی ململانێکانی تورکیا و پەکەکە، تا ئێستا 800 گوند ئاوەدان نەکراونەتەوە و پەکەکە بیانوی داوەتە دەست تورکیا بۆ هێرشکردن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه نامانەوێت ململانێی تورکیا و پەکەکە لە کوردستان بمێنێ، پێویستە پەکەکە لەو ناوچانە نەمێنێت و تورکیاش بکشێتەوە و رێز لە بارودۆخی ناوخۆیی وڵاتان بگیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەگوێری رێککەوتنی شنگال، دەبێ هەموو هێزە نایاساییەکان شنگال جێبهێڵن و ئاسایشی شنگال بدرێتە دەست خەڵکەکەی، ئهكاتێكدا پەکەکە و هێزە لە یاسا دەرچووەکان کۆنترۆڵی شنگالیان کردووە و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێککەوتنی شنگال جێبەجێنەکراوە و گوتی: رێگه به کاندیدەکانی شنگال نه‌درا لە شارەکەی خۆیان بانگەشە بکەن.

له‌باره‌ی رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕینیش له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی جه‌ختیكرده‌وه، پاڵپشتی تەواو لە ئازادی دەربڕین و رۆژنامەوانی دەکەین و هیچ کۆتوبەندێك لەسەر ئازادی و ئازادی رادەربڕین دانانێن و دووپاتیشی كرده‌وه، ئێمە نامانەوێت و ناتوانین دەست لە كاروباری دادگاکان وەربدەین