سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا ئاشكرای كرد، دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن رزگارکرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، ئاماژهی بهوهش كرد، سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەم بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژەیاساکە.
دهقی پهیامهكهی “مهسرور بارزانی”، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
پێشوازی لە پڕۆژەیاسای هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم، کە لە لایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانمان “کریس ڤان هۆلین” و “مارکۆ ڕوبیۆ” سەبارەت بە رێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە.
هەروەها سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەم بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژەیاساکە کە ئەوانیش بەڕێزان مایک وڵتز، جيم كوپەر، كريس ستيوارت، جەیسن کرۆ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن.
دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن رزگارکرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتیی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا.
دۆستایەتیمان لە سەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیاتنراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان