
له سنوورى ناحیه‌ى قوشته‌په‌ى شارى هه‌ولێر، پرۆژه‌ى قیرتاوكردنى چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و كۆلانى ئه‌و ناحیه‌یە له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
ستار ئاغا، به‌رێوبه‌رى ناحیه‌ى قوشته‌په ڕاگه‌یاند: “چه‌ندین گه‌ڕه‌كى تازه هه‌ن له سنوورى ناحیه‌كه‌مان پێویستیان به دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كى مزوریان، كه‌مپى كاوه له سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌مان كه پرۆژه‌ى قیرتاوكردنى كۆڵانه‌كانى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت”.
گوتیشى: “رێژه‌ى قیرتاوكردنه‌كه 17 هه‌زار و 350 مه‌تر چوارگوشه‌یه به گوژمه‌ى 183 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت و له داهاتووش چه‌ندین پرۆژه‌ى تر‌ى خزمه‌تگوزارى جێبه‌جێ ده‌كرێت”.