نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كارەبا.. هەر هاوبشێكی كارەبا پێوەری زیرەكی دەستكاری بكات سزا دەدرێت

وەزارەتی كارەبا.. هەر هاوبشێكی كارەبا پێوەری زیرەكی دەستكاری بكات سزا دەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوالیتی پێوەری زیرەک روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.
لە روونکردنەوەکەی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا هاتووە: “پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پڕۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە. جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.
ئاماژە بەوەشکراوەوەزارەتی کارەبا دەڵێ: “ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە، كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لە ئەستۆ بگرێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *