نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دڵشاد نامیق: چاکسازییەکانی مەسرور بارزانی هۆکاری سەرکەوتنی پارتییە

دڵشاد نامیق: چاکسازییەکانی مەسرور بارزانی هۆکاری سەرکەوتنی پارتییە

لە دوواین هەڵبژاردنەکانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی یەکەمی کوردستان و عێراق مایەوە توانی 33 کورسی پەرلەمانی بباتەوە.

چاودێرانی سیاسی دەڵێن، سەرکەوتنی پارتی پێوەندی بە چاکسازی و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتییەوە هەیە لە کاتی قەیرانەکان لەلایەن پارتییەوە.

دڵشاد نامیق پسپۆڕی سیاسی دەڵێ:سەرکەوتنی پارتی بەو حەجمە گەورەیە پێوەندی بەو بەرپرسیارەتییەوە هەیە پارتی لە کاتی قەیرانەکان خۆی لە بەرپرسیارەتی نادزێتەوە، هەمیشەش توانیویەتی کوردستان لە قەیرانەکان ڕزگار بکات.

دڵشاد نامیق دەشڵێ:” چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، هۆکارێکی تری سەرکەوتنی پارتییە، پارتی لە بانگەشە بە هاوڵاتیان دەڵێ، ئەوە چاکسازییەکانمان و بەردەوامیش دەبین، بۆیە خەڵکی کوردستان چاکسازی و بەهێزکردنی قەوارەی کوردستان لە پارتیدا دەبینن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *