
لە دوواین هەڵبژاردنەکانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی یەکەمی کوردستان و عێراق مایەوە توانی 33 کورسی پەرلەمانی بباتەوە.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، سەرکەوتنی پارتی پێوەندی بە چاکسازی و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتییەوە هەیە لە کاتی قەیرانەکان لەلایەن پارتییەوە.
دڵشاد نامیق پسپۆڕی سیاسی دەڵێ:سەرکەوتنی پارتی بەو حەجمە گەورەیە پێوەندی بەو بەرپرسیارەتییەوە هەیە پارتی لە کاتی قەیرانەکان خۆی لە بەرپرسیارەتی نادزێتەوە، هەمیشەش توانیویەتی کوردستان لە قەیرانەکان ڕزگار بکات.
دڵشاد نامیق دەشڵێ:” چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، هۆکارێکی تری سەرکەوتنی پارتییە، پارتی لە بانگەشە بە هاوڵاتیان دەڵێ، ئەوە چاکسازییەکانمان و بەردەوامیش دەبین، بۆیە خەڵکی کوردستان چاکسازی و بەهێزکردنی قەوارەی کوردستان لە پارتیدا دەبینن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە