نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تەیموروری ئەنفال:مەسروور بارزانی بڕیاریدا ڕزگار بووانی گۆڕی بەكۆمەڵ مانگانە مووچەیەكی ملیۆن و 200 هەزاریان پێبدرێت

تەیموروری ئەنفال:مەسروور بارزانی بڕیاریدا ڕزگار بووانی گۆڕی بەكۆمەڵ مانگانە مووچەیەكی ملیۆن و 200 هەزاریان پێبدرێت

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا، مووچه‌یه‌كی‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناری بدات به‌ رزگاربووانی‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان.

ته‌یمووری‌ ئه‌نفال له‌ واڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاوی‌ كرده‌وه‌، له‌ دوای‌ هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، توانیمان مووچه‌یه‌كی‌ ملیۆن و 200 هه‌زاری‌ بۆ ڕزگاربووانی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ جێبه‌جێ بكه‌ین.

ته‌یمووری‌ ئه‌نفال خۆی‌ تاقانه‌یه‌كی‌ ئه‌نفاله‌ و له‌ گۆڕێكی‌ به‌ كۆمه‌ڵدا رزگاری‌ بووه‌، دواتر له‌لایه‌ن ماڵێكه‌وه‌ به‌ خێو كراوه‌ و ئێسته‌ كار بۆ خزمه‌تكردنی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفال ده‌كات.

ته‌یموور له‌ پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی‌، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێسته‌ بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌ بۆ رزگاربووانی‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان، تازه‌یه‌ و مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی‌، ئه‌و تاكه‌ ڕزگاربووی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ژن و منداڵه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌ نوێنه‌رایه‌تیی ڕزگاربووانی ئه‌و تاوانه‌، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

باسی‌ له‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ئیتر ڕزگاربووانی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، ژیانێكی شه‌رفمه‌ندانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێت و ڕێزی تایبه‌تیان لێ ده‌گیرێت.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *