
مه‌حما خه‌لیل، كاندیدی ژماره 20 له بازنه‌ی سێی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكى شه‌نگال بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان، ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌ن
مه‌حما خه‌لیل، كاندیدی ژماره 20 له بازنه‌ی سێی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕاگه‌یاند: بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له شنگال ئاسته‌نگیی زۆری هه‌یه و له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕێگرى له كاندیدانى پارتى ده‌كرێت، پۆستهرهكانیشمان ده‌دڕێنن، ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و داوا ده‌كه‌ین كه پارێزگارى له ئێمه و ده‌نگده‌ران و پۆسته‌ره‌كانمان بكرێت.
له باره‌ى كار و بارنامهیهوه، ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ئازارى زۆرمان بینیوه، وه‌كوو ئێزدییه‌ك تا ئێستا چه‌ندین كچ و ژن و هاووڵاتیانمان له‌بن ده‌ستى داعشدان، ده‌مه‌وێت كار بكه‌م كه په‌رله‌مانى عێراق رۆژێك بۆ جینۆسایدى ئێزدییه‌كان دیاری بكا و سێی ئاب به ڕۆژى تاوان به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان بناسێنێ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە