نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پارتی.. شنگالییەکان دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەن

بەرپرسێکی باڵای پارتی.. شنگالییەکان دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدەن

مه‌حما خه‌لیل، كاندیدی ژماره‌ 20 له‌ بازنه‌ی سێی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكى شه‌نگال بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان، ده‌نگ به‌ پارتى ده‌ده‌ن

مه‌حما خه‌لیل، كاندیدی ژماره‌ 20 له‌ بازنه‌ی سێی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕاگه‌یاند: بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ شنگال ئاسته‌نگیی زۆری هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ڕێگرى له‌ كاندیدانى پارتى ده‌كرێت، پۆسته‌ره‌كانیشمان ده‌دڕێنن، ئێمه‌ سكاڵامان تۆمار كردووه‌ و داوا ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگارى له‌ ئێمه‌ و ده‌نگده‌ران و پۆسته‌ره‌كانمان بكرێت.

له‌ باره‌ى كار و بارنامه‌یه‌وه‌، ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئازارى زۆرمان بینیوه،‌ وه‌كوو ئێزدییه‌ك تا ئێستا چه‌ندین كچ و ژن و هاووڵاتیانمان له‌بن ده‌ستى داعشدان،‌ ده‌مه‌وێت كار بكه‌م كه‌ په‌رله‌مانى عێراق رۆژێك بۆ جینۆسایدى ئێزدییه‌كان دیاری بكا و سێی ئاب به‌ ڕۆژى تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ئێزدییه‌كان بناسێنێ.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *