نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسروور بارزانی..نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی دەرونی ئافرەت دەکرێتەوە

بەفەرمانی مەسروور بارزانی..نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی دەرونی ئافرەت دەکرێتەوە

وەزیرانی تەندروستی و کارکاوباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکەن لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، نەخۆشخانەی دەرونی تایبەت بە ئافرەتان دەکرێتوە.

کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا، بۆ تەواو کردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی دەرونی ئافرەتان.

کردنەوەی نەخۆشخانەکە ڕەزامەندی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی بۆ وەرگراوە، تەواوی پێداویستی نەخۆشخانەکەی بۆ دابیندەکات، مەسروور بارزانی مەبەستییەتی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشانی دەرونی پێشکەش بکرێت بەتایبەت ئافرەتان.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *