نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌زڵوم كۆبانی: ئه‌مریكا دڵنیایان پێداوین له‌ باكوری سوریا ناكشێنه‌وه‌

مه‌زڵوم كۆبانی: ئه‌مریكا دڵنیایان پێداوین له‌ باكوری سوریا ناكشێنه‌وه‌

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دڵنیاییان داوە کە لە رۆژئاوای کوردستان ؛باکووری رۆژهەڵاتی سووریا“ ناکشێنەوە.
مەزڵوم عەبدی (کۆبانی)، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی، رایگەیاندووە: دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ترس و نیگەرانی دایگرتن لەوەی رووبەڕووی هەمان چارەنووس ببنەوە.
مەزڵوم عەبدی رۆژئاوای کوردستانی بە ”باکووری رۆژهەڵاتی سووریا“ ناو بردووە و رایگەیاندووە: شاندێکی سەربازیی ئەمریکی لەگەڵ ئەوان کۆبوونەتەوە و ”پێیانراگەیاندین کە سیاسەتی ئەمریکی لە سووریا تەواو جیاوازە لە سیاسەتی ئەمریکی لە ئەفغانستان“.
ئەمریکا 900 سەربازی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، جێگیر کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا چەندین جار باسیان لەوە کردووە، کە تا کۆتاییهاتنی شەڕی دژی داعش، هێزەکانیان لە سووریا و عێراق ناکێشنەوە، بەڵام فەرماندەی هەسەدە پێی وایە ئەو بەڵێنە بەس نییە و ”پێویستە هێزەکانی ئەمریکا تا یەکلابوونەوەی شەڕی ناوخۆیی سووریا بە رێگای ئاشتییانە، لە سووریا بمێننەوە“.
مەزڵوم عەبدی هەروەها رایگەیاندووە: لەو باوەڕەدایە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کەمێک لە بڕیارەکانی کشانەوە پاشگەزبووەتەوە، لە کاتێکدا ”ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بڕیارەکانیلە (تویتەر) دەردەکرد، بە هیواین ئەو ئیدارەیەی ئێستاش بە هەمان شێوە نەبێت“.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *