نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی ٢٠ هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ٢٠ هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن

لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ٢٠ هەزار پارچە زەوى لە سنوورى شارەوانیى هەولێر تاپۆ دەکرێن و فەرمانگەکانى ڕاسپاردووە بە زووترین کات کارتەکان بکەن بە تاپۆ.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦/٩/٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تاپۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند کە نزیکەى ٢٠ هەزار پارچە زەوى کارى تاپۆرکردنیان لە کارتەوە بۆ تاپۆ کاریان تەواو کردووە و لەوانەش ٣هەزاریان بوونەتە تاپۆ و ٧ هەزاری تریش لە هەفتەى داهاتوو تەواو دەبن.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى تاپۆى خانووبەره‌ى هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا گوتى: لەسەر فەرمانى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، یەکەیەک دیاری کراوە بۆ ئەوەى هەرچی کارتى زەوى هەیە بکرێن بە تاپۆ، بۆیە ئێمەش چالاکانە کارەکانمان دەست پێکردووە. ئەمڕۆش ٣هەزار و ٣٥ کارتى زەوى دەگۆڕین بۆ تاپۆ بۆ هاوڵاتیانى قەرەبووکراوە لە گوندى کۆری و جووتیارانى گەڕەکى بەختیارى.

هەروەها گوتیشی: ١٥ هەزار کارتى دیکە کاریان لەسەر دەکرێت، کە ٣هەزار و ٥٠٠ کارت کاریان تەواو بووە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوو کاریان تەواو دەبێ و ٧ هەزار کارتى دیکەش لە کەرتەکانى دیکەى شارەوانى کاریان بەردەوامە. هەروەها ٣ هەزار کارتى گەڕەکى ژین چاوەڕێی شارەوانى هەولێر دەکەن نەخشەى دابەشکارى بنێرێت بۆ ئەوەى ئەوانیش بکرێن بە تاپۆ.

لەلایەن خۆشیەوە عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکى شارەوانى هەولێر گوتى: ئێمە لە سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر ١٢٠ هەزار پارچە زەویمان هەبوو کە هەموویان کارت بوون و نەکرابوون بە تاپۆ، لەمساڵدا ٨٠ هەزار کارت کراون بە تاپۆ و ئێستا ٤٠ هەزار کارت ماون بۆ ئەوەى تاپۆ بکرێن و بەدڵنیاییەوە تا ساڵى داهاتوو هەموو ئەو زەوییانە دەبن بە تاپۆ.

باسی لەوەش کرد کە لە هەفتەى داهاتووەوە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەى ئەو ژمارە تەلەفۆنانەى بڵاو دەکرێنەوە سەردانى فەرمانگەکان بکەن بۆ ئەوەى مامەڵەکانانیان ڕأیی بکەن.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *