نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ھەڵبژاردن پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات

نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ھەڵبژاردن پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت رایگەیاند کە عێراقییەکان، دەرفەتی ئەوەیان ھەیە، دەنگیان ببيسترێت.

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە گوتی: “لە تشرینی یەکەمی 2019دا، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دژبە خراپی رەوشی ئابووریی، کۆمەڵایەتی سیاسی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا”.

گوتیشی: “دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئێستا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران بەدیھاتووە، ئەوەیش ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە چاوەڕوان دەکرێت لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت”.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت بۆ عێراقییەکان ئەوەیشی گوتووە: “لە کاتی چوونتان بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان، دەرفەتی ئەوەتان ھەیە، دەنگی ئێوە ببيسترێت و لە ھەر ھەنگاوێک کە دەینێن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەردەوام پاڵپشتان دەبێت”.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

سێ ھەزار و 249 کەس کە نوێنەرایەتی 21ھاوپەیمانیی و 109 پارت دەکەن لە 83 بازانەی ھەڵبژاردنەکاندا، خۆیان کاندیدکردووە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر 329 کورسی

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *