نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “عەلی حوسێن لە مینبەری مزگەوت بانگەشەی نەکردووە”

“عەلی حوسێن لە مینبەری مزگەوت بانگەشەی نەکردووە”

روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی مەكتەبی پەیوەندییەكان (کوردستان-عێراق)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەتیدەکاتەوە، کە بەرپرسی مەکتەب لە مینبەری مزگەوت لە رۆژی هەینی بانگەشەی کردبێت.

 لە قسەكردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە “.

لە روونکردنەوەکە هاتووە: “رۆژنامەگەری لە دونیا نەک هەر بووەتە دەسەڵاتی چوارەم و چاوی كومەڵگە، بەڵکو بووەتە بڕیاردەر و رای گشتی ئاراستە دەکات، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و مۆڕاڵی دەخاتە ئەستۆی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان، تا پییشەییانە پەیام و زانیارییەکان بگوازنەوە، نەوەک ببنە هۆکارێک بۆ بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن”.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: “بڕواشمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردستانی دیموکراتیە و زادەی رێبازی (مەلا مستەفا بارزانی)یە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوول بانگەوازی کوردایەتی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە ناو مزگەوتەکانەوە دەکرد، کە مێژووش شاھیدی ئەو راستییە و بەڵگەش بۆی ئەوەیە، زۆرێك لە کادیرانی شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگری نازناو و پێشگری (مەلا)ن. پارتی حزبێکی دابڕاو و نامۆ نەبووە بە مزگەوت و ماڵی خودا و، بانگەشەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردنە لەو مافانەی کە جیاوازیی نەتەوەییمان بە بڕیاری خودا پێی بە خشیوین”.

ئەوەشهاتووە: “لێرەدا تۆمەتی ئەو رۆژنامەنووسە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەکارھێنانی مینبەری مزگەوتێکی ناوشار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە رۆژی ھەینیدا و، گرنگە بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست روونیبکەینەوە کە: قسەكردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە، کە شێوەی لە حەرەمی مزگەوت دەچێت و، لە دەرەوەی شار و لە گوندێکی دورە دەست بووە لەسەر پردی قەندیل ـ سنووری ھەریر، کە وەكو میوان بانگهێشت کراوە و ئاگاداری شوێنەکەش نەبووە. دونیای ئەوڕۆ دونیای میدیا و زانیارییە و لە بەرامبەریشدا خەڵک هوشیارن و چیتر ناکرێت خەڵکی هوشیاری کوردستان بە قسە و تۆمەتی نادروست بەلاڕێدا ببرێن”.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *