نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ بڕی 6 ملیار دینار چه‌ند به‌نداوێكی ستراتێژی كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكرد

به‌ بڕی 6 ملیار دینار چه‌ند به‌نداوێكی ستراتێژی كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی پێشان دا بە دیاریكردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ تەواوكردنی كارەكانی بەنداوی زەلان و چەق چەق.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر ڕەزامەندی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی شەش ملیار دینار بۆ دروستكردنی بەنداوەكانی زەلان و چەق چەق، تەرخان كرا.

باس لەوەش كراوە، ئەم بڕە پارەیە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خەرج دەكرێت.

دیاریكردنی ئەو پارەیە لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەم هەفتەیەش سەرۆكی حكوومەت بڕی 10 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی بەنداوی گۆمەسپان تەرخان كرد.

بەهۆی وشكەساڵی و كەمی ئاو، كابینەی نۆی نۆی حكوومەت گرنگی زۆر بە چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی دەدات، دەیان پڕۆژەی جۆراوجۆر خراونەتەڕوو و بودجەیان بۆ دابین كراوە.

بەپەلە

سەرۆك بارزانی: بۆ پاراستنی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتییەكان، ئەوەی لەدەستمان بێت دەیكەین

له‌ یادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى 1991، سه‌رۆك بارزانی،  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى 3ى 2026 په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌ و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *