نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی..دژایەتیمان لەلایەن حزبەکانی ترەوە ئێمەی پێ بەهێزدەبین

پارتی..دژایەتیمان لەلایەن حزبەکانی ترەوە ئێمەی پێ بەهێزدەبین

لەوەتەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كردووە، بەشێك لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكانیان، دەستیان داوەتە دژایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەكاتێكدا ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە و دەبێت هەمووان پێكەوە كار بۆ سەرخستنی كورد و زۆربوونی ژمارەی كورسییەكانی كورد بكەن.

مەیادە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، ئەوانەی كە لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیان داوەتە دژایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنیا بۆ چەواشەكاری خەڵكە، هیچیان پێ نییە بۆ میلەت و هیچیان پێشكەش نەكردووە، دەیانەوێ بەو جۆرە دەنگ پەیدا بكەن، بەڵام هاووڵاتییان زۆر لەوە وشیارترن و دەزانن كێ خزمەت دەكات و كێ هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبات و هاوسەنگی پاراستووە.

ئەو گوتی، ئەو حزب و كاندیدانەی هێرش دەكەنە سەر پارتی، راستییەكەی شكستیان خواردووە و دۆڕاون، نەیانتوانیوە خزمەتی چین و توێژەكان بكەن، هیچ بەرنامەیەكیان نییە، بەرنامەكەیان تەنیا لەسەر بنەمای دژایەتی پارتی داڕشتووە، پارتیش تا دێت گەورەتر دەبێت و لە كۆتاشدا هەر پارتی دەیباتەوە.

” هاووڵاتییان دڵنیان لە پارتی و ئەوە دەزانن كە پارتی دەبێتە دەنگی راستەقینەی میلەت و لە بەغدا بەرگری لە مافەكانیان دەكات، ئەو لایەنانە لە بری ئەوەی باسی كوردایەتی بكەن، دەستیان بە دژایەتی پارتی كردووە.” مەیادە محەمەد وای گوت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *