نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سووریا، تاووتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند، بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی دوێنێ لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون، پشتیوانیی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرده‌وه‌، لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *