
هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین گەشبینین بە کابینەی نۆ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزان
لەماوەی ڕابردوو مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان سەردانی ئیدارەی ڕانیەی کرد و بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی دانا،هاووڵاتیان ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌ستی ئاوه‌دانیه‌وه سه‌ردانی كردووین.
خۆشناو لاوان دانیشتوی ڕانیه ڕاگه‌یاند:”له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،گرنگی زیاتر به ده‌فه‌ری ڕاپه‌ڕین دراوه به‌گشتی له ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان پڕۆژه‌ی گرنگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وه‌ش جێگای دڵخۆشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه،نموونه پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانییه و شه‌قامی 60 مه‌تری و جوودسایتی چوارقووڕنه له‌و پڕۆژانه‌ن كه زۆر گرنگ بوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه،ئه‌م حكوومه‌ته به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی،جیاوازێكی زۆر به‌دی ده‌كرێت له خزمه‌ت كردنی ناوچه‌كه‌مان و خودی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی هاتووه‌ته ڕانیه و به‌ڵێنی خزمه‌ت گوزاری هه‌مه لایه‌نه‌ی پێداوین و به ده‌ستێكی ئاوه‌دانی سه‌ردانی كردین”.
نه‌مام كه‌مال لای خۆیه‌وه گوتی،ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وام له فراوان بووندایه و ڕێژه‌ی دانیشتوانی زیاد ده‌كات،پێویستی به خزمه‌ت گوزاری زیاتر هه‌یه، له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی جێبه‌جێ كردووه، خه‌ڵكی چاوی زیاتر له ده‌ستی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی گه‌شبینین كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گه‌شه به ژێرخانی پڕۆژه‌كان بدات و پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژییه جێگای ده‌ستخۆشیه،له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێك پاره‌ی بۆ ته‌رخانكرا به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو ئه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕانیه‌ی كرد و به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری دانا له‌ژێرچاودێری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پڕۆژه‌كه به‌باشی كاری تێداده‌كرێت و گه‌بینین زیاتر ده‌ستی ئاوه‌دانی بگاته ڕانیه”.