نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئارد دابه‌شده‌كرێت و ڕێگه‌ نادرێت نان و ئارد له‌ بازاڕ گران ببێت

ئارد دابه‌شده‌كرێت و ڕێگه‌ نادرێت نان و ئارد له‌ بازاڕ گران ببێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتییان دەکرێ.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “بەشە ئاردێكی دیكەی بایەعی دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتىی بازرگانییەوە ئەمڕۆ چوارشەمەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى لیستی بەشە ئاردى مانگی حەوت، داوا لە بریكارەکانی ئارد دەکرێت سەردانی دروستكراوى دانەوێڵە بکەن بۆ وەرگرتنی لیستەكانیان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئاردەی دابەش دەکرێ، كوالێتییەكەی زۆر باشە و بە كەڵكی بەكارهێنان دێ.
نه‌وزاد شێخ كامیل، روونیشی كردەوە، هیچ کیشەیەک لە بەشەئاردی مانگانەدا نییە و ”مانگانە دابەش دەکرێت“.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد، ”ساڵانە دە بەشەئارد لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت“.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *