
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی سهری ساڵی نوێی كۆچی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
دهقی پهیامهكه
بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا بێت لە جیهان و ناوچەکەدا. هیوادارم ڕێنمایی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن.
ئەم بۆنە پیرۆزەی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، هانمان دەدات لە سەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .
ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیان و مرۆڤایەتی پارێزراو و تەندروست بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان