نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئەو بنەماڵەیە کرد و تێیدا رایگەیاندووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فایەق تۆفیق بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت”.

ئەمڕۆ شەممە 7ی8ی2021، مامۆستا فایەق تۆفیق، ناسراو بە فایەقە رەش بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *