نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پارتی زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانن

بەرپرسێکی باڵای پارتی زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانن

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ، رێككەوتنەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە بە تایبەتی دوای ھەوڵەكانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق”.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: “رێككەوتنەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێكی باشدان و بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە، لەبەر ئەوەش دەتوانین بڵێین پەیوەندییەكانمان لە كاتێكی زۆر گونجاودا كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە تایبەتی دوای ھەوڵەكانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەشڵێت: “ئێمە ھەوڵ دەدەین ھێشتا رێككەوتنەكان بەرەو پێشەوە بچن، چونكە ژمارەیەك مەلەفمان لەگەڵ بەغدا ھەن، لەوانە پرسی یاسای بودجە و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و چەندانی دیكە”.

لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیش، ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی خۆپیشاندانەكانی تشرین بووە لە عێراق، بە تایبەتی خواستی پارێزگاكانی باشوورە، كۆمسیۆن ئامادەكاریی زۆری كردووە، ھەرچەندە ھەندێك لایەنی سیاسی خۆیان كشاندەوە، بەڵام زۆرینەی لایەنەكان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنن لە كاتی خۆیدا، لەبەر ئەوەش پێم وایە ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *