
دووای كۆنگره‌ی چوار و ڕۆشتنه ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵێك خاین و كه‌م ئه‌زموون یه‌كێتی به ئه‌قارێكی تری خه‌راپی كێشه‌ی ناوخۆی ڕاكێشاوه، ئێسته باڵێكی به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌و حزبه جیاده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ده‌ڵێ، باڵی فشار له كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێكهاتوون بڕیاریانداوه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ناوی یه‌كێتی بۆ خۆشیان به‌رن.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه وتیشی، مه‌لا به‌ختیار – عیماد ئه‌حمه‌د – حاكم قادر – شێخ جه‌عفه‌ر – مه‌حمود سه‌نگاوی – حامدی حاجی غالی – عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا – حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید – عه‌تا سه‌راوی، خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی تایبه‌تن گروپه‌كه‌یان دروست كردووه ده‌یانه‌وێت ئه‌و گروپه‌ی ئێسته له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین ده‌ر بكه‌ن و خۆیان سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه بگرنه‌وه به ده‌سته‌وه.
به‌پێ زانیارییه‌كان،ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشاگه‌ردانییه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ئێمه جیاده‌بینه‌وه و یه‌كێتی یه‌كێتی ئێمه‌یه نه‌ك ئه‌م بێ ئه‌زموونانه‌ی ئێستای سه‌ركردایه‌تی و گۆنگره‌ی چواره‌م.