نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئامانج ڕه‌حیم ڕونكگردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زیاد بوونی قه‌رز بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئامانج ڕه‌حیم ڕونكگردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زیاد بوونی قه‌رز بڵاو ده‌كاته‌وه‌

لە‌بارە‌ی ئە‌و (٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دۆلار)ەی کە زیاد بووە لەسەر پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دانیشتنەکەی پەرلەمان خستمە‌ڕوو، بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بە هەموولایەک بدەم:

ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێ،بە‌ڕێز جەنابی سە‌رۆك وەزیران لە‌ ٥-١٠- ٢٠٢٠ لە بەردەم پەرلەمان رایگە‌یاند كە‌ حكومە‌ت ٢٨ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ ئەستۆیە، لە‌پاش ئە‌و بە‌روارە‌وە‌، حکومەت لە ٧-١٠-٢٠٢٠ بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە، و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران لە ساڵی ٢٠٢٠ كە‌‌ بڕە‌كە‌ی‌ (٣ ملیار و ١٥٩ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابە‌ندییە‌ داراییە‌كانی هەرێم نەک بەو بڕە پارەیە قەرز کرابێت (کە هەرێم بە پێی دەستوور هەر دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نیە)، ئەمەش وای کرد پابەندیی دارایی حکومەت لە (٢٨ ملیار و٤٧٧ ملیۆن دۆلار)ەوە ببێت بە‌ (٣١ ملیار و ٦٣٦ ملیۆن دۆلار).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،ئە‌ركی ئێمە‌ ڕاگە‌یاندنی راستییە‌كانە‌ وەک خۆی بە‌دروستی بە پێی ئەو داتایانەی لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، و ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌پە‌رلە‌مان رامانگە‌یاند وە‌ك ئە‌ركی سە‌رشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران‌، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت دوورە لە ڕاستیەوە.

ڕونی كردووه‌ته‌وه‌،بۆ زانیاری هەموولایەکیش، ئەو ژمارانە ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و حاڵی حازر لە ژێر ووردبینی وپێداچوونەوەن، و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی ئەنجامەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *