نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قەیس خەزعەلی هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی ده‌كات

قەیس خەزعەلی هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی ده‌كات

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی کە لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدایە لە عێراق، هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکای کرد بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە.

قەیس خەزعەلی لە گوتارێکیدا کە لە تەلەڤیزیۆندا بڵاوکرایەوە، باسی لە هێرشی ئەمریکا کرد بۆسەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق-سووریا.

قەیس خەزعەلی بە گوتنی ”خوێنڕێژ و ئاغای جەنگ نین. هێزە بەرگریکارەکان هەستیارن لە نەڕشتنی خوێن” دەستی بە گوتارەکەی کرد و باسی لە تۆڵەسەندنەوە کرد.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: ”تاکتیکمان ئەوەبوو لە قۆناغی داهاتوودا کە زیان بە توانا سەربازییەکانی دوژمن (ئەمریکا) بگەیەنین و وایان لێ بکەین بکشێنەوە. ئەمریکا نیشانی دا کە رێزی نەگرت لە رژاندنی خوێنی گەلی عێراق و بە خوێنڕشتن جەنگەکەی خستە قۆناغێکی دیکەوە. تۆڵەی خوێنی گەنجانمان (ئەوانەی لە هێرشەکەدا کوژران) بە رشتنی خوێنی سەربازانی سەربە هێزەکانی داگیرکەر (ئەمریکا) دەسەندرێتەوە”.

قەیس خەزعەلی هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لەسەر هێرشەکانی بۆسەر حەشدی شەعبی، ئەوا بەرپەرچی دەدەنەوە و ئامادەکاری و پلانی پێویستیان بۆ ئەوەیش کردووە.

هێزەکانی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە، 27ی حوزەیران هێرشی ئاسمانییان کردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق-سووریا و حەشدی شەعبی کوژرانی چوار چەکداری خۆی لە هێرشەکەدا راگەیاند.

دوێنێ لە بەغدای پایتەختی عێراق، پرسەیەکی سمبوولی بۆ کوژراوانی هێرشەکە سازکرا و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی میلیشیا شیعەکان بەشداریان کرد.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *