
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان گرنگ بوو، به‌ڵام هێشتا ده‌كرا بابهتهكان زیاتر ورد بكه‌نه‌وه.
یاسین خدر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گۆڕان كه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زۆترین پرسیاری له وه‌زیره‌كان كرد و داوای كرد پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و چۆنییه‌تی فرۆشتنی ڕوون بكرێته‌وه، پێی وایه كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ بووه.
دەڵێ، هاتنی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان پێویست بوو، ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی زۆر شت درا، به‌ڵام هێشتا پێویست بوو پرسه‌كان ورد بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و په‌یامه‌ی حكوومه‌ت ویستی بیگه‌یه‌نێ گه‌یشت و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی له ڕێی لیژنه‌كانه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە