
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 350 بۆ 400 مێگاوات كاره‌بای بۆ تۆڕی نیشتمانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ كێشه‌ی په‌ستانی گازی سروشتی له وێستگه‌ی خورمه‌ڵه چاره‌سه‌ر كرا و بارودۆخی به‌رهه‌مهێنانه‌كانی ئاسایی بووه‌وه.
ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی كاره‌با ده‌بێت و زیاتر له 350 بۆ 400 مێگاوات كاره‌با گه‌ڕێنرایه‌وه نێو تۆڕه‌كانی نیشتمانی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان خراپه و چه‌ندان سه‌عات له پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م بووه‌ته‌وه.