
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی، به هه‌موو حزبه‌كان ناتوانن ببنه پایه‌یه‌ك له پاڵ پارتی، له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوانیان دووپاتی ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كتریان شكاندووه چۆن ئه‌ندامانیان ده‌نگ به كاندیدانی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
دەڵێ،بۆ هاوپه‌یمانیی یەکێتی و گۆڕان، من پێم وایه، هه‌رگیز ده‌نگده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیدی یه‌كتر ناده‌ن، نموونه به‌وه ده‌هێنمه‌وه. له‌م ڕۆژانه ڤیدیۆیه‌كی دلاوه‌ری حاجی عوسمانیان بۆ ناردووم ده‌ڵێت، من حیساب بۆ سكرتێری یه‌كێتیش ناكه‌م، ده‌ی چۆن ئێسته تۆ قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ده‌كه‌ی ده‌نگ به كاندیدی گۆڕان بدات، یان پێچه‌وانه، ده‌نگده‌ری گۆڕان ده‌نگ به كاندیدانی یه‌كێتی بدات.
به‌ڵێ ئه‌و دوو لایه‌نه له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی، شه‌ڕێكی قورسی ڕاگه‌یاندن و جنێودان به یه‌كتر و به‌دز تۆمه‌تباركردن، ته‌نیا چه‌ك له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به‌كار نه‌هات، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زیاتر له شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌كێتی خراپتر بوو. یه‌كێتی و گۆڕان له‌ناو جه‌ماوه‌ر یه‌كتریان شكاندووه، ئاخر ئێسته به چ خیتابێك تۆ ده‌ڕۆیته ناو جه‌ماوه‌ر و پێیان ده‌ڵێی، ئێمه هاوپه‌یمانین و ده‌نگ به كاندیده‌كانمان بده‌ن.
ئەحمەد قەدەفەری من ده‌ڵێم له بازنه‌كان لایه‌نگری هیچ حزبێك ده‌نگ به حزبه‌كه‌ی تر نادات.
وتیشی، تازه پارتی بووه‌ته هێزێكی زۆر گه‌وره و هه‌رگیز ناتوانن بگه‌نه‌وه به پارتی. من ده‌ڵێم، یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ به هه‌موویان ره‌نگه بتوانن نزیك بنه‌وه له ده‌نگه‌كانی پارتی، به‌ڵام ناتوانن به هه‌مووشیان له پارتی ده‌نگ زیاتر بهێنن و ببنه پایه‌یه‌ك له پاڵ پارتی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە