نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵوێز و کونسوڵی گشتی بەریتانیا خواست بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان و ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کردن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵوێزی بەریتانی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەنگاوەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و گرنگیی هاوکاریکردنی هەرێم بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *